بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە وتارێکدا بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئازیزی ئیسلام (د.خ)، ئیدانەی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر قەتەر کرد و ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە بەشێک لە پرۆژەی ئیسرائیلی گەورەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە چالاکی دژە زایۆنیستی ئەم دواییە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، وتی کە گەلی فەڵەستین ئەوەیان سەلماندووە لە گۆڕەپانی خەباتدا ماونەتەوە و درێژە بە خۆڕاگری دەدەن.
شێخ نەعیم قاسم وتی کە حزبوڵڵا بەردەوام لە گەڵ فەڵەستینییەکاندایە و فەڵەستین سەرەکیترین پرسی جیهانی ئیسلامە.
ڕاشیگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە فەڵەستین و گەل و خۆڕاگرییەکەی بۆ ئازادی، پشتیوانی دەکات و ئەمەش باشترین وێنەی یەکڕیزی ئیسلامییە./.