بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لێدوانەکانی نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی کە داواکراوی دیوانی دادی نێودەوڵەتییە، هەوڵێکی شەرمەزارکەرەوەیە بۆ پاساوهێنانەوەی هێرشە ترسنۆکانەکەی بۆ دەوحە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە میوانداری نووسینگەی حەماس لە دەوحە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگێڕیی قەتەر بووە کە لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییەوە داواکرابوو.

بەیاننامەکە ڕوونیکردووەتەوە کە نتانیاهۆ خۆی دەزانێت ئەم نووسینگەیە ڕۆڵێکی سەرەکیی لە سەرکەوتنی زۆربەی ئاڵوگعڕەکان و ئاگربەستەکان هەبووە و دانوستانەکانیش بە شێوازی فەرمی، ئاشکرا و بە پشتیوانی نێودەوڵەتی و بە ئامادەبوونی شاندەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بووە.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بەراوردکردنی سەرکردەکانی حەماسی بە قاعیدەوە پاش هێرشەکانی 11 ی ئەیلول، بە هەوڵێکی شکستخواردووی نتانیاهۆ بۆ پاساوهێنانەوەی هێرشە ترسنۆکانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دەوحە ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە سەبارەت بە قاعیدە هیچ هەوڵێکی نێوەندگێڕیی نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی شاندی دانوستانکار نەبووە.

ڕاشیگەیاندووە کە قەتەر سەرجەم ڕێکاری پێویست بۆ بەرگری لە دەسەڵاتی خۆی بەکاردێنێت و لە گەڵ هاوبەشەکانی هاوکاری دەکات تا نتانیاهۆ بە هۆی کردەوە نابەرپرسیارانەکەی وەڵامدەرەوە بێت./.