بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ)، وتی: دوورکەوتنە لە ڕێبازەکەی پێغەمبەری ئیسلام، بووە هۆی دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی ئیسلامی، پەرەسەندنی شەڕ و ناکۆکی، دواکەوتوویی و ئاژاوەگێڕی و ئەمەش بە ڕوونی لە سوریا، یەمەن، سودان، لیبیا، سۆمالیا و ئەفغانستاندا ڕوویداوە.
ناوبراو وتی: ناکۆکی و دووبەرەکی ئوممەی ئیسلامیی ئازار داوە و لە درێژەدان بە دەستدرێژیی دوژمنان ڕۆڵی هەبووە، وەک چۆن کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بە ڕشتنی خوێنی کەسانی بێ تاوان لە غەززە، دەستدرێژی بۆ سەر لوبنان، ئێران و قەتەر، ئەمەی کردووە، لە بەر ئەوەی کە ئەگەر ئەم ناکۆکییە نەدەبوو، ڕەوشی خەڵکی ئێمە لە غەززە وانەدەبوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ئەوەی کە لە ناوچەکەی ئێمەدا ڕوو دەدات، ئەنجامی کردەوەی ئەو کەسانەن کە هەوڵی کوشتنی خەڵک دەدەن و پەرە بە ئاژاوەگێڕیی تاییفی دەدەن و بەمەش بازرگانی دەکەن./.