بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حاجی مەحمود وتی: هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر لە کاتێکدا کرا کە پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئاگربەستی غەززە تاوتوێ دەکرا.
ناوبراو وتی: ئێمە بەرگری لە حەماس ناکەین بەڵام ئەم هێرشە پێشێلکردنی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەها ئایینی و ئەخلاقییەکان بووە.
ڕاشیگەیاند کە هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجی لەناوبردنی دەرفەتی ئاشتی و پەرەپێدانی ئاگری شەڕ بووە، وەک چۆن کە ئەو ڕژێمە لە میانەی دانوستانەکانی تاران و واشنتن، هێرشی کردە سەر ئێران، ئێستاش هەمان پلانی دووبارە کردەوە، بەڵام قەتەر نەیتوانی کاردانەوەیەکی لە بەرامبەر هێرشەکەدا هەبێت./.