بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، عوسمان دێمبێلی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لەلایەن خوێنەرانی گۆڤاری تۆپی
پێی Onze Mondial بەهۆی وەرزێکی مێژوویی
و نایابەوە وەک براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ لە ئەوروپا هەڵبژێردرا. شەرەفێک کە لەوانەیە سەرەتایەک بێت بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕین لە 22ی ئەیلول.
عوسمان دێمبێلێ
دوای وەرگرتنی ئەو خەڵاتە زێڕینە ڕایگەیاند: من زۆر دڵخۆشم. ئەم خەڵاتە لەبەر ئەوەی
نەک تەنیا لەم وەرزەدا بەڵکو لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر کارم کردووە بۆ بەدەستهێنانی
ئەم خەڵاتانە. ئەم خەڵاتە بۆ من بەنرخە چونکە نیشانی دەدات کە ئاستی من لەم ساڵانەدا،
بەتایبەتی لە وەرزی ڕابردوودا، ڕێزی لێگیراوە و بەرز نرخێندراوە./.