بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆمار و سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو سەردانی دەوحە دەکەن، سەردانەکەش بە مەبەستی بەشدارییە لە کۆبوونەوەی نائاسایی وڵاتانی ئیسلامی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر قەتەر.

بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامییە بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی./.