بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتارێکدا بە ئاماژە بە هێرش و پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی وڵاتانی ناوچەکە، جەختیکردەوە کە گوشارەکانی تایبەت بە چەککردنی خۆڕاگریی لوبنان بە ئامانجی دابینکردنی زاڵبوونی تەواوی دوژمن دەکرێت.
ناوبراو سەبارەت بە ڕەوشی غەززە وتی: دیمەنی کوشتاری منداڵان و ژنان و ئێش و ئازاری ئەوان بە تایبەت برسێتی تا مردن، بەسە بۆ ئەوەی هەموومان هەست بە بەرپرسیارێتی ئایینی و مرۆیی خۆمان بکەین.
حوسی وتی: دوژمنی زایۆنیستی سەدان مزگەوتی لە کەرتی غەززە ڕووخاندووە و زایۆنیستەکانیش ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر مزگەوتی ئەقسا تا موسڵمانان بۆ دیمەنی وەها ئاسایی ببنەوە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا وتی: دوژمن زایۆنیستی هەوڵ دەدات موسڵمانان بەرامبەر بە شووناسی ئیسلامی خۆیان بێدەنگ بن و هیچ شتێک نەک لە ئایین و نەک لە دونیا، ئەوان هان نەدات.
وتیشی کە ئەمریکا هاوبەشی پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە و کۆمەڵکوژی موسڵمانان وەک پیلانێکی زایۆنیستەکان بە هاوکاری و پشتیوانی ئەمریکا دەکرێت./.