بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەناڵی سی ئێن ئێن ی ڕاگەیاندووە کە محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ هەینی لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە هێرشێکی ئاسمانیدا دەوحەی قەتەری کردە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی قەتەر هەروەها لە کۆشکی سپی لە گەڵ مارک ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە./.