بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چارڵز براد کوپەر فەرماندەی سنتکۆم لە شاری دیمەشق لە گەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا کە تۆماس باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ئامادەی بوو، هەر دوو لا سەبارەت بە ئاسۆی هاوکارییە سیاسی و سەربازییەکان لە پێناو خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پتەوکردنی بناغەکانی ئاسایش و سەقامگیری سوریا و ناوچەکە، وتووێژ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد./.