بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یەکەی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چەند پێگەیەکی هەستیاری لە تەلئەبیب کردووەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە بە مووشەکی هایپەرسۆنیکی چەندکڵاوەیی فەڵەستین 2 کراوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە بە هۆی هێرشەکەی یەمەنەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن ڕاگیران و بە ملیۆنان کەس ڕوویان لە پەناگەکان کرد./.