بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی لاریجانی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوبووەتەوە، ڕایگەیاند کە " کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئیسلامی بە بێ ئەنجامی کردەیی، بەرامبەرە بە ئاسانکاری بۆ دەستدرێژی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی ".

لە پەیامەکەی لاریجانیدا هاتووە کە " لانیکەم لە دژی شەڕەنگێزیی ڕژێمی زایۆنیستی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکبهێنن. ئەو بڕیارە سەروی ڕژێمی زایۆنیستی نیگەران دەکات تا بۆ دابینکردنی ئاشتی جیهانی و خەڵاتی نۆبڵ! فەرمانەکانی بەو ڕژێمە تووشی گۆڕانکاری بکات ".

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە درێژەدا ڕایگەیاند کە " بۆ موسڵمانانی برسی و زوڵملێکراوی فەڵەستین هیچ هەنگاوێکتان نەبوو، لانیکەم بۆ ڕێگریی لەناوچوونی خۆتان بڕیارێکی بچووک بدەن ".

بڕیارە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ڕۆژانی یەک شەممە و دووشەممە بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی سەر قەتەر لە دەوحە کۆببنەوە./.