بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئەحمەدڕەزا ڕادان فەرماندەی هێزی ئاسایشی ناوخۆیی ئێران لە شاری بەغدا لە گەڵ فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا سەبارەت بە ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان ئێران و عێراق و میکانیزمەکانی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە ئەمنییەکان، وتووێژ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
فەیاز جەختی لە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری هەواڵگری لە گەڵ ئێران لە پێناو باشترکردنی ئاسایشی سنورە هاوبەشەکان و دەستەبەرکردنی سەقامگیرییان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ئەگەری هەر مەترسییەکی تیرۆریستی کردەوە./.