بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئەم یاریزانە تەمەن 20 ساڵە لە ڕیزی تیپی گەنجانی بەرشەلۆنە پەروەردە
کراوە و لە ساڵی 2024 پەیوەندی بە یانەی بێرنلی کردووە. ئەو بە بەردەوامی یاری بۆ
تیپی خوار تەمەن 21 ساڵی بێرنلی دەکرد بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵدا لەم تیپە جیابووەوە.
گرێبەستە نوێیەکە لەگەڵ هال سیتی بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکە لەخۆ دەگرێت.
مێندێز دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە گوتی: زۆر باشە کە شێوازی جیاوازی تۆپی پێ ئەزموون بکەیت. بەرازیل ستایلی
تایبەتی خۆی هەیە، ئیسپانیا جیاوازە، بەریتانیا بەهەمان شێوە. وابزانم یاریکردن لە
وڵاتانی جیاواز زۆر لایەن دەخاتە سەر تواناکانت./.