بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، بە پێی سەرچاوە تایبەتەکانی ڕۆژنامەی ڕیازیە، یانەی نەسر بڕی 17 ملیۆن
و 500 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت بۆ گواستنەوەی ئایمێریک لاپۆرت بەرگریکاری ئیسپانی بۆ یانەی
ئەتلەتیک بیلباو. هەر دوو یانهکە دوای 10 ڕۆژ له داخستنی وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی ئیسپانیا
تەواوبوونی ئەم گرێبەستەیان ڕاگەیاند.
یانەی بیلباو لە
بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە مۆڵەتی گواستنەوەی نێودەوڵەتی لاپۆرتی لە فیفاوە وەرگرتووە.
بیلباو ڕایگەیاند: هەر کە بڕوانامەکە دەرکرا، دەتوانین بە فەرمی ئەو یاریزانە لە لیستی
تیپەکەدا تۆمار بکەین.
ئەم بەرگریکارە
تەمەن 31 ساڵە دوو وەرزی لەگەڵ یانەی نەسر بەسەربردووە و لە 69 یاریدا بەشداری کردووە
و 6 گۆڵی تۆمارکردووە./.