بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یامال لە تەمەنی 18 ساڵیدا هێشتا لە هەموو ئاستەکاندا سنوور دەشکێنێت. لە کاتێکدا لەلایەن
ئەفسانەکانی تۆپی پێ و هاوڕێکانی و تەنانەت ڕکابەرەکانیەوە ستایش دەکرێت، ناوبانگیشی
ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە.
ئێستا براندی وەرزشی ئەدیداس کە بە سپۆنسەری دارایی ئەو یاریزانە دادەنرێت جووتێک پێڵاوی تایبەتی دیزاین کردووە کە لۆگۆی تایبەتی
لامین یامالی لەسەرە. جێی سەرنجە بزانین پێشتر کەسایەتییە ئەفسانەکانی وەک لیۆنێل
مێسی و دەیڤد بێکهام لۆگۆی تایبەتی خۆیان لە ئەدیداس وەرگرتبوو./.