بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپەڕی "MatchWearnShirt" ڕایگەیاند کە درێسی ڕۆناڵدۆ لە یاری نێوان پورتوگال و ئەرمینیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 کە تێیدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و هەڵبژاردەکەی 5-0 سەرکەوت، خراوەتە مەزادەوە و سەرنجێکی زۆری لێکەوتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، تەنیا سێ ڕۆژ بەر لە کۆتایی هاتنی مەزادەکە، نرخی ئەم درێسە گەیشتە 83 هەزار و 800 دۆلار و بەمەش ژمارەی پێوانەی پێشووی مێسی شکاند. ژمارەی پێوانەی مێسی پەیوەندی بە درێسێکی ساڵی 2023 لە پاریس سانجێرمان هەبوو کە لە یاری بەرامبەر ڕیمس لەبەری کرد و بە 64 هەزار و 400 دۆلار فرۆشرا.

بەگوێرەی ئامارەکانی ماڵپەری "MatchWearShirt"، لەنێو 10 گرانترین درێسی مێژووی تۆپی پێدا، پێنج درێسی لە مێسی و سێ درێسی لە ڕۆناڵدۆ و تەنیا دوو یاریزانی دیکەش کە بریتین لە سۆن هیونگ مین و کۆڵ پاڵمەر توانیویانە بگەنە ئەم لیستە./.