بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکادا هاتووە کە هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەو وڵاتە لە مانگی ڕابردوودا 7 ملیۆن و 936 هەزار بەرمیل بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی تەمموزدا 8 ملیۆن و 370 بەرمیل بووە.

عێراق لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئابدا 328 هەزار بەرمیل، لە هەفتەی دوومدا 1628 هەزار، لە هەفتەی سێهەمدا 302 هەزار بەرمیل و لە هەفتەی چوارەمدا تێکڕای ڕۆژانە 231 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

عێراق لە مانگی ئابدا لە پاش کەنەدا، مەکزیک، سعوودیە و بەرازیل، لە پلەی پێنجەمی هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا بووە./.