بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هاتووە کە لە پێناو پتەوکردنی ئاسایشی ناوچە جیاجیاکان و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان، ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە 7 ناوچەی پایتەخت دەستیپێکردووە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ، پۆلیسی بەغدا و دەزگا هەواڵگرییەکان بەشدارییان هەیە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە بەدواداچوون بۆ یاساشکێنان و کۆکردنەوەی چەکی نایاساییە./.