بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیهود باراک ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی وشکانیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە هیچ کات ناگاتە لەناوچوونی حەماس و حەماس دەیەوێت زایۆنیستەکان لە گێژاوی غەززەدا نوقم بکات.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە هێرش دەکاتە سەر دانوستانکاران لە قەتەر، گیانی دیلە ئیسرائیلییەکان دەخاتە مەترسییەوە.
باراک وتی: وەک چۆن کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، هەر جار کە بەرەوپێشچوونێک لە دانوستانەکاندا دێتە پێشەوە، بنیامین نتانیاهۆ هێرشێک دەستپێدەکات./.