بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، له هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا یانەی ڕیال مەدرید له دەرەوەی یاریگای
خۆی بەرامبەر ڕیال سۆسیداد یاری کرد و به ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
بۆ تیپی ڕیال لەم
یارییەدا کیلیان ئێمباپێ (12) و ئاردا گولەر (44) گۆڵیان تۆمارکرد و ئێمباپێ بە
جوانی ئەسیستی گۆڵی دووەمی بۆ هاوڕێکەی پێشکەش کرد. هەروەها گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد
کە لەلایەن ناوبژیوانانەوە ڕەتکرایەوە./.