بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس لە یاریگای خۆیدا لە هەفتەی سێیەمی خولی نایابی یۆنان
بە ئەنجامی 5-0 لە ڕکابەرەکەی بردەوە و بە 9 خاڵ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی مسۆگەر
کرد. مێهدی تارێمی لەیەکەم یارییدا بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس لەخولەکی 69 هاتە ناو یاریگا و
لەخولەکەکانی 88 و ٩٣ گۆڵی چوارەم و پێنجەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
خۆزێ لویس
مێندیلیبار ڕاهێنەری یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس، سەبارەت بە ئاستی یاریزانە نوێیەکانی یانەکەی
لەوانە مێهدی تارێمی ڕایگەیاند: یاریزانە نوێیەکان لەوانە تارێمی لە کاتێکدا هاتنە
نێو یاریگا کە هەموو شتێک لە بەرژەوەندی ئێمەدا بوو و هەرچی لە توانایاندا بوو کردیان.
ئاستی ئەم یاریزانه زۆر باش بوو./.