بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤینسنت کۆمپانی، ڕاهێنەری بایرن دوای بردنەوەی تیپەکەی بە ئەنجامی 5-0 لە هامبورگ گوتی دوای ساڵێک لە ئامادەبوونی لە بایرن، پێشکەوتنی ئەم یانەیە بەرچاو بووە.

کۆمپانی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئەم یارییە لە سەرەتادا چی بۆ بایرن میونشن هەبوو، گوتی: ئەم یارییە چی هەبوو؟ 5 گۆڵ تۆمارکرا و هەستێکی سەرسوڕهێنەر و خۆش بوو کە هاندەران لەنێو یاریگادا درووستیان کرد. ئێمە زۆر چێژمان لێوەرگرت. بەڵام ئێمە زۆر کارمان کرد بۆ ئەم سەرکەوتنە و بۆیە شایەنی ئەوە بووین.

کۆمپانی ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونی تیپەکە کرد دوای ساڵێک لە ئامادەبوونی لە بایرن و ڕایگەیاند: ئێمە زیاتر لە ساڵێکە بەیەکەوە کاردەکەین. یاریزانەکان باشتر لە یەکتر تێدەگەن و هەماهەنگی زۆر نەرمتر بووە لە مانگەکانی سەرەتای وەرزی ڕابردوو. تیپەکە وردە وردە دەبێتە ئەو تیپە کە من پێشبینی دەکەم./.