بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئیسلامی، سەردانی دەوحەی کردووە، لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر کۆبووە.

کۆبوونەوەکەی پزیشکیان و میری قەتەر پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئیسلامی بووە.

کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئیسلامی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دەوحەی قەتەر بووە./.