بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە بەرزبوونەوەی نرخی مادە خۆراکییەکان و گواستنەوە لە سعوودیە، ڕێژەی هەڵئاوسان لەم وڵاتە لە مانگی ئابی 2025 لە بەراوردی ساڵانەدا گەیشتووەتە لە سەدا 2.3 و ئەمەش بەرزترین ئاستی 25 مانگی ڕابردوو بووە.
میدیای سعوودی ڕایگەیاندووە کە نرخی مادە خۆراکییەکان بەراورد بە مانگی تەمموز بە لە سەدا 1 گەیشتووەتە لە سەدا 1.1 و تێچووی گواستنەوە لە سەدا 0.9 لە ماگی ڕابردووی گەیشتووەتە لە سەدا 1.2 و بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.
لە بەرامبەر ڕێژەی هەڵئاوسان لە کەرتی خانووبەرە، ئاو، کارەبا و غاز لە بەراوردی ساڵانە بۆ لە سەدا 5.8 دابەزیوە.
لە لایەکی دیکەوە هەڵئاوسانی کرێی خانوو لە مانگی ئاب بەراورد بە لە سەدا 8.2 ی مانگی تەمموز بۆ لە سەدا 7.6 دابەزیوە و گەیشتووەتە نزمترین ئاستی 15 مانگی ڕابردوو./.