بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا تۆڵەی لە ڤالێنسیا کردەوە دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەرامبەر رایۆ ڤالیکانۆ یەکسان بوو و بە زیرەکی سێ هێرشبەرەکەی بە ئەنجامی 6-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لەم یارییەدا، فێرمین لۆپێز لە خولەکی 29 و 56، ڕافینیا لە خولەکی 53 و 66 و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 76 و 86 هەریەکەیان 2 گۆڵیان بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد.

لە کۆتاییدا بەرشەلۆنە بە ئەنجامێکی بەرز و نمایشێکی تەواو هێرشبەرانە ڕکابەرەکەی تێکشکاند و سێ خاڵی گرنگی دیکەی بۆ کۆی خاڵەکانیان زیاد کرد. بەم بردنەوەیە، بەرشەلۆنە نەک تەنیا پێش یارییەکانی ئەوروپا ورەیەکی باشی بەدەستهێنا، بەڵکو نیشانی دا کە تیپەکەی هانسی فلیک هێڵی هێرشبەری نوێی دەدۆزێتەوە کە دەتوانێت هەموو بەرگرییەک تێکبشکێنێت./.