بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی بەریتانیا، بێرنلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپولی کرد. نیوەی یەکەم و دووەمی یارییەکە بە هەوڵی هەردوو تیپ بەرەوپێش چوو و هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا. بەڵام لە خولەکەکانی زیادکراوی نیوەی دووەمدا لیڤەرپول توانی بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە لە ڕێگەی محەممەد سەلاح سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

بەم ئەنجامەش لیڤەرپول 12یەمین خاڵی بەدەستهێنا و لە پێشەنگی خولی بەریتانیایە، یانەی بێرنلیش سێ خاڵی هەیە و پلەی 17یەمی ڕیزبەندیه./.