بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لە هەفتەی دووەمی خولی سعوودیە، یانەی نەسر لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر
خلود یاری کرد. لە نیوەی یەکەم، تیپەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆنترۆڵی یارییەکەی گرتە
دەست، بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکەن. لە نیوەی دووەم، دوای تێپەڕینی حەوت
خولەک مانێ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و لە خولەکی 81ی یارییەکەش مارتینێز گۆڵی دووەمی یانەکەی
تۆمارکرد.
لە کۆتاییدا یارییەکە بە
دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی نەسر کۆتاییهات. بەم ئەنجامە نەسر توانی سێ خاڵی دیکە کۆبکاتەوە
و کۆی خاڵەکانی بۆ شەش خاڵ بەرزبکاتەوە./.