بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیڤاندۆڤسکی دوایین وەرزی خۆی لە یانەی بەرشەلۆنە دەستپێکرد. گرێبەستی ئەم هێرشبەرە لە 30 حوزەیران کۆتایی دێت و دوای چوار وەرز ئامادەبوون لە بەرشەلۆنە هەموو هێماکان ئاماژە بە کۆتایی گەشتی ئەم هێرشبەرە دەکەن.

ئەم ئەستێره پۆڵەندییه له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکان ڕایگەیاند: هەست بە بەهێزی دەکەم. ئەگەر ببینیت من لە ڕاهێنان و تاقیکردنەوەی جەستەیی چی دەکەم، تێدەگەیت من لەسەر ئاستێکی هاوشێوەی پێشووم.

زۆر کەس هەڵە دەکەن و پێیانوایە من لە تەمەنی 37 ساڵیدا بەرەو دابەزین دەڕۆم. لەگەڵ ئەوەشدا دەزانم دەتوانم لە بەرزترین ئاستدا بم و لەڕووی جەستەییەوە نە دەبینم و نە هەست دەکەم کە پێویستم بە گەیشتن بە یاریزانە گەنجەکان هەیە. بە پێچەوانەوە، ئەوان دەبێت بە من بگەن./.