بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی لاریجانی ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەردانێک گەیشتە ڕیاز و بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سعوودیە بە تایبەت وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
پێشتر کەناڵی المیادین ڕایگەیاندبوو کە لاریجانی سەردانی ڕیاز دەکات.
ئەمە سێهەم سەردانی دەرەوەی عەلی لاریجانییە لەو کاتەوە بووەتە سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران. ناوبراو پێشتر سەردانی عێراق و لوبنانی کردووە./.