بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانستی خۆراک هێشتا باوەڕی وایە کە ژەمی بەیانی یەکێکە لە گرنگترین ژەمەکان، بەتایبەتی بۆ تەندرووستی جەستەیی و دەروونی منداڵان. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆرێک لە دایک و باوکان ئەم بابەتە بە جیدی وەرناگرن. ئەنجامی ئەم باوەڕە دەبێتە خواردنی ژەمی بەیانییەک کە زیاتر لە شیرینی دەچێت وەک لە ژەمێکی تەواو.

کێک، پسکیت و شەربەت. بەگوێرەی شارەزایانی خۆراک خواردنی چەور و شەکری نەک تەنها بەهای خۆراکیان نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی قەڵەوی منداڵان و دەبنە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن و شەکرە لە داهاتوویەکی نزیکدا.

ژەمی بەیانی وەک یەکەم ژەمی سەرەکی کە لە ڕۆژدا دەخورێت، دەبێت گرنگ، هەمەجۆر و هاوسەنگ بێت. بەتایبەتی لەو منداڵانەی کە لە قۆناغی گەشەدان، گرنگی خواردنی ژەمی بەیانی دوو هێندە دەبێت. بەداخەوە لەم چەند ساڵەی دواییدا خواردنی کێک و پسکیت لەنێو منداڵاندا زیادیکردووە و کێشەی ئەم گروپە خۆراکییە بەهۆی شەکری زیادکراوەوە کە دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددان و قەڵەوی و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری 2 لە داهاتوودا.

نانی بەیانی تەواو مانای چییە؟

ژەمی بەیانی تەواو دەبێت بەلایەنی کەمەوە 2 گرووپی خۆراکی سەرەکی لەخۆ بگرێت. کاربۆهیدرات کە جۆرەها نان و پرۆتین وەک پەنیر و هێلکە و شیر لەخۆ دەگرێت. بۆ ئەوەی نانی بەیانی بۆ منداڵان سەرنجڕاکێشتر بێت، گوێز و بادام و سەوزە و میوە بەکار بهێنرێت./.