بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین یاریەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئاسیادا، یانەی ئەهلی سعودیە دوای ئەوەی لە لێواری شکستێکی شەرمەزارکەر لە یاریگای خۆیدا بوو، توانی بەسەر تیپی بەهێزی نەساف قەرشی ئۆزبەکستان زاڵ بێت و لە 30 خولەکی کۆتاییدا بە ئەنجامی 4 بەرامبەر 2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لەم یارییەدا کە لە جددە بەڕێوەچوو تیپی نەساف قەرشی بە هێرشبەرەکەی درەوشایەوە و توانی دوو گۆڵ لە بەرامبەر ڕکابەرەکەی پێشبکەوێت. بەڵام لە 30 خولەکی کۆتایی یارییەکەدا، تیپەکەی ماتیاس جایسلێ زیندوو بووەوە. ئینزۆ میلۆت دوو گۆڵی تۆمارکرد و ڕیاز مەحرێز و سولەیمان هەریەکەیان یەک گۆڵیان بۆ ئەهلی تۆمارکرد./.