بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ماتیاس جایسلێ ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی ئەهلی سعوودیە ستایشی ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی
هاندەرانی کرد دوای سەرکەوتنی یانەکەی بەسەر نەساف قەرشی ئۆزبەکستان لە دەستپێکی
خولی ئاسیا و ئەوانی بە هۆکاری سەرەکی ئەم گەڕانەوەیە مەزنە دانا.
یانەی ئەهلی
لە یەکەم هەنگاوی گەشتەکەی بۆ بەرگریکردن لە نازناوی پاڵەوانێتییەکە لە خولی ئاسیادا،
سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتادا دواکەوت توانی یارییەکە بگۆڕێت و بە ئەنجامی 4-2 لە نەساف
قەرشی بباتەوە و لە یەکەم یارییدا سێ خاڵی جوانی بەدەستهێنا.
ماتیاس لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکە ڕایگەیاند: یارییەکی ئاسان نەبوو. لە گێمی یەکەمدا تەرکیز تەواومان نەبوو و دوو گۆڵمان لێکرا، بەڵام لە نیوەی دووەمدا بۆمان دەرکەوت کە پێویستە وەڵامی گونجاو بدەین و کەسایەتی ڕاستەقینەی ئەهلی نیشان بدەین. لە نیوەی دووەمدا تیپەکە وەک خێزانێکی یەکگرتوو دەرکەوت و بە پشتیوانی هاندەرانمان توانیمان بارودۆخەکە بگۆڕین./.