بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لویس کامپۆس بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
میدیا وەرزشییەکاندا باسی لە وەرزی پێشووی پاریس کرد کە سەرکەوتنێکی مێژوویی لە
چامپیۆنزلیگی ئەورووپا تۆمارکرد. هەروەها ئاماژەی بە بابەتی نوێ کرد لەوانە خەڵاتی
تۆپی زێڕین.
کامپۆس
ڕایگەیاند: پاریس سانجێرمان
9 پاڵێوراوی تۆپی زێڕینی هەیە و ئێمە زۆر دڵخۆشین. عوسمان دێمبێلێ وەک باشترین یاریزانی
چامپیۆنزلیگ و باشترین یاریزانی خولی فەرەنسا هەڵبژێردرا و هەموو شتێکی بردووەتەوە.
وتیشی: ئەگەر دێمبێلێ تۆپی
زێڕین نەباتەوە، ئەوە مانای ئەوەیە کە دەنگدەران شایستەی هەڵبژاردنی براوەیان نییە.
بەڕای من، عوسمان دێمبێلی بە ئاشکرا شایەنی تۆپی زێڕینە، هیچ گومانێکی نییە. من
باسی وەرزی ڕابردوو دەکەم، نەک پێشبینی سەبارەت بە لامین یامال لە ساڵانی
داهاتوودا. لەم وەرزەدا ئەو یاریزانەی کە باشترین ئاماری هەیە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا
عوسمان دێمبێلێیە./.