بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یاریی نێوان ڕیال مەدرید و مارسیلیا لە یەکەم یاری قۆناغی گرووپەکانی
چامپیۆنزلیگی 2025-2026 لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ پڕ بوو لە جۆش و خرۆش و مشتومڕ و ساتە
هەستیارەکان. سەرەڕای ئەو سەختییە زۆرەی کە مەدریدییەکان لەم یارییەدا رووبەڕوویان
بووەوە، وەک کارتی سووری کارڤاخال، لە کۆتاییدا سێ خاڵیان بەدەستهێنا بە دوو گۆڵی
کیلیان ئێمباپێ لەسەر سزای یەکلاکەرەوە.
نیوەی یەکەم
زۆر سەرنجڕاکێش نەبوو بۆ ڕیال. ئەلێکساندەر ئارنۆڵد تووشی پێکان بوو و یاریەکەی جێهێشت.
هەروەها یانەی چێلسی توانی له خولەکی 21 له ڕێگەی ماسۆن گرینوود گۆڵێک تۆمار بکات. بەڵام دواتر لە خولەکی 27ی یارییەکەدا ئێمباپێ توانی بە
لێدانی سزای یەکلاکەرەوە گۆڵی یەکەم بۆ ڕیال مەدرید تۆمار بکات.
له نیوەی دووەمدا یانەی ڕیال مەدرید جارێکی دیکه تووشی شۆکێکی
گەوره بوو. دانی کارڤاخال بەهۆی فاوڵێکەوە کارتی سووری وەرگرت و لە یارییەکە کرایە
دەرەوە. بەڵام دیسان ڕیال مەدرید توانی گۆڵی دووەم لە رێگەی لێدانی سزای یەکلاکەرەوە
لەلایەن ئێمباپێ تۆمار بکات. لە کۆتاییدا یارییەکە لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید کۆتاییهات./.