بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ثیۆ هێرناندێز بەرگریکاری فەرەنسی هیلال دوای بردنەوەی تیپەکەی بەسەر
دوحەیلی قەتەر لە هەفتەی یەکەمی قۆناغی گرووپەکانی خولی ئاسیا جەختی لەوە کردەوە کە
یانەکەی شایستەی تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر بووە.
هێرناندێز
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکەدا ڕایگەیاند: ئێمە یارییەکی باشمان کرد
و بەتەواوی لە پێگەیەکدا بووین کە گۆڵی زیاتر تۆمار بکەین. ئێمە تیپێکی بەهێز و یاریزانی
بەتوانامان هەیە و ڕۆژانە بە ڕاهێنانێکی زۆر هەوڵدەدەین بگەینە ئاستێکی باشتر.
هێرناندێز باسی ئەزموونی خۆی لە سعوودیە و تۆپی پێی ئەم وڵاتە کرد و گوتی: کاتێک ئینزاگی داوای لێکردم بێم بۆ هیلال، زۆر بیرم لە گۆڕینی تیپ و کەلتووری نوێ کردەوە. بە پێچەوانەی بیروباوەڕی باو لە ئەوروپا، تۆپی پێ لە سعودیە ئاسان نییە. ئاستێکی زۆر بەرزی هەیە، هەوڵێکی زۆری دەوێت و هەروەها یاریزانی کوالیتی بەرز لێرەدا یاری دەکەن./.