بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، کارتی پانینی میسی بە زیاتر لە 1.3 ملیۆن یۆرۆ فرۆشرا. بڕێکی بێ وێنە کە
کردی بە گرانترین کارتی تۆپی پێ لە مێژوودا. ئەم کارتە دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی
2004-2005 کە یەکەم ساڵی ئامادەبوونی مێسی بوو لە پێکهاتەی بەرشەلۆنە و لە مەزادێکی
ئۆنلاین لە نێو کۆکەرەوە بەناوبانگەکان فرۆشرا.
بەگوێرەی
ئامارەکان تەنیا 838 کۆپی ئەم کارتە لە جیهاندا هەیە و ئەم بابەتە وایکردووە یەکێک
لە بەنرخترین یادگارییە وەرزشییەکانی سەردەمی پیشەگەری میسی بێت./.