بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی بایرن میونشن لە شەوی دەستپێکی چامپیۆنزلیگدا توانی لە یاریگای ئالیانز ئارێنا بە ئەنجامی 3-1 لە چێڵسی بباتەوە. گۆڵی هەڵەی چالۆبا، دوو گۆڵی هاری کەین و نمایشە سەرنجڕاکێشەکەی مایکل ئۆلیس جیاوازییان درووستکرد. چێڵسی بە تاکە گۆڵێک لە کۆڵ پاڵمەر گەڕایەوە، بەڵام هەرگیز نەیتوانی بەرگری بەهێزی بایرن بشکێنێت./.