بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەین دوای ئەوەی بەرامبەر چێڵسی دەرکەوت و گۆڵی تۆمارکرد، پێگەی خۆی وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێی بەریتانیا جێگیر کرد و ژمارەی پێوانەیی سەرنجڕاکێشی بەدەستهێنا. هاری کەین تا ئێستا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لەتۆمارکردنی 53 گۆڵ لەچامپیۆنزلیگدا کە لەهەموو یاریزانێکی دیکەی بەریتانی لەمێژووی ئەم پاڵەوانێتییەدا زیاترە و ئێستا لەم بوارەدا پێش دەیڤد بێکهام کەوتووە./.
هاری کەین ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد
جام کوردی - هاری کەین سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی دەیڤد بێکهام بە درەوشانەوەی بەرامبەر چێڵسی.

September 18, 2025