جام کوردی - سەرەڕای پەرەسەندنی فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئیسرائیل و هەوڵەکانی ژمارەیەکی زۆر لە دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی چەکی هێرشبەری بە ئیسرائیل، ئیدارەی ترەمپ بە نیازە بە بەهای نزیکەی شەش ملیار دۆلار چەک بەو ڕژێمە بفرۆشێت.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان لەم بابەتە بڵاویکردەوە، ئیدارەی ترەمپ داوای ڕەزامەندی کۆنگرێس دەکات بۆ فرۆشتنی چەک بە بەهای نزیکەی شەش ملیار دۆلار بە ڕژێمی زایۆنی.

 ئیدارەی ترەمپ بە کۆنگرێسی ڕاگەیاندووە کە پلانی هەیە نزیکەی شەش ملیار دۆلار چەک بە ڕژێمی زایۆنی بفرۆشێت، ئەمەش پەرەسەندنێکی نوێی پشتیوانییە بۆ هاوپەیمانی ئەمریکا لەکاتێکدا ڕووبەڕووی زیادبوونی گۆشەگیری دەبێتەوە بەهۆی بەردەوابوونى شەڕەکەی لە غەززە .

فرۆشتنی 3.8 ملیار دۆلار بۆ 30 هێلیکۆپتەری ئەپاچی AH-64 AH-64، نزیکەی دوو هێندەکردنی پشکەکانی ئێستای ئیسرائیل و فرۆشتنی 1.9 ملیار دۆلار بۆ 3200 ئۆتۆمبێلی هێرشبەری پیادە بۆ سوپای ئیسرائیل لەخۆدەگرێت.

ئەم فرۆشتنانە بەشێکە لە ڕێککەوتنێکی ١٠ ساڵەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل کە نزیکە لە کۆتایی.

ئەمریکا سەرەڕای پەرەسەندنی فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئیسرائیل و هەوڵەکانی ژمارەیەکی زۆر لە دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی چەکی هێرشبەری بە ئیسرائیل، بەردەوامە لە پشتیوانییەکانی .