بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڤینیسیۆس کە تاوەکو حوزەیرانی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ڕیال مەدرید هەیە، ئێستا
پێگەیەکی نەگونجاوی لە پلانەکانی چابی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری نوێی یانەکە هەیە. هاتنی کیلیان
ئێمباپێ ڕۆڵی گۆڕیوە و داوای لێکراوە یارمەتی زیاتر بدات لە هێڵی بەرگریدا. لەگەڵ
ئەوەشدا، ڤینیسیوس ئەم ڕۆڵە نوێیەی قبوڵ کرد، و ئاستەکەی هێشتا نایابە.
ڤینیسیۆس
لە دانوستانەکانی ئەم دواییانەدا داواکارییە داراییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە،
بەڵام پێشنیاری یانەکە بەس نەبوو و دانوستانەکان وەستان. ئەو
سوورە لەسەر ئەوەی بمێنێتەوە و نازناوی زیاتر بەدەست بهێنێت.
مەترسی جیابوونەوەی
ئازادانەی لە داهاتوودا بۆ ڕیال هەیە. لەلایەکی دیکەوە پێناچێت چابی ئەلۆنسۆ هێندەی
ئەنچیلۆتی پشت بە ڤینیسیۆس ببەستێت و یانەکەش پێی باشە بە تێپەڕبوونی کات ڕۆڵی ئەو
لە تیپەکەدا ڕوون ببێتەوە. ئەگەر ڤینیسیۆس کەمتر یاری بکات، نرخی فرۆشتنەکەی لە هاویندا
کەم دەبێتەوە./.