بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، مارکۆس ڕاشفۆرد بەم دواییانە بە گرێبەستێکی یەک ساڵە بە 40 ملیۆن پاوەند
مانچستەر یۆنایتدی جێهێشت و پەیوەندی بە بەرشەلۆنە کرد. لە بردنەوەی 2-1 بەسەر نیوکاسڵ
لە وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگدا هەردوو گۆڵی بەرشەلۆنەی لە پێنجەمین یارییدا بە لەبەرکردنی
درێسی ئەم تیپە تۆمارکرد.
ڕاشفۆردی تەمەن 27 ساڵ، کە نازناوی باشترین
یاریزانی یارییەکەشی بەدەستهێنا، دوای ئەم یارییە گوتی: هەست بەو متمانەیە دەکەم کە هانسی فلیک پێی بەخشیوم. پێش ئەوەی بێم
بۆ ئێرە، دەمزانی فلیک ڕاهێنەرێکی مەزنە، بەڵام کارکردن لەگەڵی زۆر چێژبەخشە./.