بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلیزی بە یاریی نێوان لیڤەرپوڵ و ئێڤەرتۆن لە یاریگای ئانفێڵد دەستیپێکرد، یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی تیپەکەی ئارنێ سلۆت کۆتایی پێهات. بۆ لیڤەرپول لەم یارییەدا ڕایان گراڤینبێرچ لە خولەکی 10 و هوگۆ ئیکیتیکێ لە خولەکی 29 گۆڵیان تۆمارکرد و تاکە گۆڵی ئێڤەرتۆن لە خولەکی 58 تۆمارکرا.

بەم بردنەوەیە، یاریزانانی ئارنی سلۆت 15 خاڵیان بەدەستهێنا و بەردەوام بوون لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکە لەم پاڵەوانێتییەدا. ئێستا یانەی ئێڤەرتۆن بەم دۆڕاندنەوه 7 خاڵی هەیه و له پلەی حەوتەمدایه./.