بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یادەوەری یەکێکە لە گرنگترین لایەنەکانی کاری مێشک کە ڕۆڵێکی گرنگ لە ژیانی
ڕۆژانەمان و سەرکەوتنماندا دەگێڕێت. لەگەڵ زیادبوونی تەمەن و ڕووبەڕووبوونەوەی
گوشارەکانی ژیان، لەوانەیە هەست بکەیت کە یادەوەریت دابەزیوە. بەڵام خۆشبەختانە چەندین
ستراتیجی بەهێزکردنی یادەوەری هەن کە یارمەتیت دەدەن یادەوەرییەکی بەهێزتر و کاری
باشتری مێشکت هەبێت.
1- گەشتوگوزاری
ژینگەیی تاقی بکەوە:
چوونە ناو
سروشت لە دەرەوەی ماڵ کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندرووستی دەروونی و جەستەییمان هەیە.
توێژینەوەیەک لە ساڵی 2008 دەریخست پیاسەکردن لە پارکێک یان شوێنێکی سەوزدا یادەوەری
و سەرنج باشتر دەکات بە بەراورد بە هۆڵی وەرزشی یان ژینگەی داخراو.
2- چارەسەری
کێشی زیادت بکە:
قەڵەوی لە مرۆڤدا کاریگەری لەسەر کاری مێشک
هەیە. چەندە
کێشی زیاد بێت مێشک بچووک دەبێتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر یادەوەری هەیە.
3- ئۆمێگا 3 بەکار بهێنە:
ماسی سەرچاوەیەکی
دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری ئۆمێگا 3. ئۆمێگا 3 ڕۆڵێکی گرنگ لە درووستکردنی مێشک و
خانەکانی دەمار دەگێڕێت، بۆ فێربوون و یادەوەری گرنگە و دابەزینی ئاستی هۆشیاری
دوادەخات.
4- خەوێکی
ڕێک و پێک هەبێت:
هەموو شەوێک لە کاتێکی دیاریکراودا بخەو و
هەموو بەیانییەک لە کاتێکی دیاریکراودا لە خەو هەڵسە. هەوڵ بدە ئەم شێوازە لە پشووەکان یان کۆتایی هەفتەکاندا پەیڕەو بکەیت.
ئەمە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئەدای مێشک هەیە.
5- ئاو
بخۆرەوە:
بەگوێرەی توێژینەوەکان، وشکبوونەوەی سووک
دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی مێشک و لاوازی یادەوەری. ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە 8 بۆ 10
پەرداخ ئاو بخۆ./.