بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ڕیال مەدرید لە بەردەوامی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا، لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی ئیسپانیۆل بووەوە و بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی بەدەستهینا. لەم یارییەدا، میلیتاو لە خولەکی 22 و کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 47 بە دوو لێدانی بەهێز گۆڵیان تۆمارکرد. خاڵێکی گرنگ لەم یارییەدا گەڕانەوەی جود بێڵینگهام و ئێدواردۆ کاماڤینگا بوو بۆ پێکهاتەی ڕیال مەدرید./.