بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاری کەین جارێکی دیکه ڤیستیڤاڵێکی گۆڵی لە هۆفنهایم دەستپێکرد. له هەفتەی چوارەمی یارییەکانی بۆندسلیگای ئەڵمانیا هەردوو یانەی بایرن میونشن و هۆفنهایم ڕووبەرووی یەکتربوونەوه. هاری کەین هاتریکی تۆمارکرد (44، 48 و 77) و گۆڵەکەی دیکەش لەلایەن گنابری (90+9) تۆمارکرا.

بایرن میونشن سەرەڕای سەختی سەرەتایی یارییەکە، لە کۆتاییدا 4 بە 1 لە هۆفنهایم بردەوە و ژمارەی پێوانەیەکی نوێی لە بۆندسلیگادا تۆمارکرد. چوار یاری، چوار بردنەوە، 18 گۆڵ تۆمارکراوە. هیچ تیپێک لە مێژووی خولی ئەڵمانیادا ئامارێکی لەو شێوەیەی بەدەست نەهێناوە دوای چوار هەفتە لە دەستپێکردنی وەرز./.