بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یارییە گەورەکەی هەفتەی پێنجەمی خولی بەریتانیا بە چەند ڕووداوێکی جۆراوجۆر کۆتایی پێهات و لە کۆتاییدا بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی مانچستەر یۆنایتد کۆتایی پێهات.

لەم یارییەدا کە لە ئۆڵدترافۆرد لە شاری مانچستەر دەستیپێکرد، ڕۆبێرت سانچێز گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی، لەسەرەتای یارییەکەدا لەخولەکی 5 کرایە دەرەوە و پشتی چێڵسی شکاند. دوای کەمکردنەوەی ژمارەی یاریزانەکانی چێڵسی بۆ 10 یاریزان، یانەی یۆنایتد دوو گۆڵی لە رێگەی برۆنۆ فێرناندێز (14) و کاسیمیرۆ (37) تۆمارکرد.

لە نیوەی دووەمدا گوشاری چێڵسی بووە هۆی گۆڵێک لەلایەن چالۆبا لە خولەکی80 و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 کۆتایی پێهات. بەم سەرکەوتنه مانچستەر یۆنایتد 3 خاڵی گرنگی بەدەستهێنا./.