جام کوردی - ڕێکخراوی کەشناسی ئێران پێشبینی بارانێکی بەخوڕ و ڕەشەبا و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرمای لە هەشت پارێزگای باکووری ئێران بۆ ڕۆژانی ١٩ی ڕەزبەر و ٢ی خەزەڵوەری کردووە.

بە پشتبەستن بە شیکردنەوەی دوایین نەخشەی پێشبینی کەشوهەوا، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بارانێکی بەخوڕ و ڕەشەبا و بای بەهێز و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات بەتایبەت نیوەی باکووری ئەو پارێزگایانە، هەروەها لە پارێزگاکانی ئەردەبێل، گیلان، مازەندەران، باکووری زەنجان، قەزوین و بەرزاییەکانی ناوەڕاستی ئەلبۆرزدا ڕوودەدات.

ئەم دۆخە ڕۆژی سێشەممە لە پارێزگاکانی گیلان، مازەندەران، زەنجان، قەزوین، ئەلبۆرز، تاران و ڕۆژی چوارشەممە لە پارێزگاکانی کەناری زەریای خەزەر، ئەردەبیل، بەرزاییەکانی ناوەڕاستی ئەلبۆرز و باکووری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بەردەوام دەبێت.

بەم پێیە لە درێژەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بەفربارین لە بەرزاییەکانی باکووری ڕۆژئاوا دوور نییە و ڕووداوێکی چاوەڕوانکراوە.