بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆبێرتۆ سانچێز له خولەکی پێنجەمی یارییەکەی چێڵسی بەرامبەر یانەی مانچستەر یۆنایتد به هۆی بڕیارێکی به پەله و نادرووست کارتی سووری وەرگرتوو و تیپەکەی تووشی گرفتێکی گەوره کرد. ئەمە خێراترین کارتی سوورە لە مێژووی یانەی چێڵسی لە پرێمەرلیگدا و سێیەم خێراترین دەرکردنی گۆڵپارێزە لە مێژووی ئەم پاڵەوانێتییەدا./.