بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له دوایین یاری شەوی دووەمی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتالیا، شەوی ڕابردوو یانەی میلان میوانی ئۆدینێزی بوو و توانی به ئەنجامی 3-0 لە ڕکابەرەکەی بباتەوه.

کریستیان پولیسیچ ئاستێکی لەبیرنەکراوی هەبوو کاتێک گەڕایەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی یانەی میلان. ئەو یاریزانە لە یاری شەوی ڕابردوو دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکی دیکەی یانەکەش له لایەن یوسف فۆفانا تۆمارکرا./.