بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی نەسر بە درەوشانەوەی دوو ئەستێرەی پورتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
و جواو فێلیکس توانی بە ئەنجامی 5-1 لە یانەی ڕیاز بباتەوە. ئەم یارییە شەوی ڕابردوو
لە هەفتەی سێیەمی خولی پیشەگەرانی سعوودیەدا بەڕێوەچوو و بوو بە سێیەم بردنەوەی یەک
لەدوای یەک بۆ تیپەکەی خیسۆس و هەروەها ئەم یانەیە بە کۆی 9 خاڵ گەیشتە پێشەنگی ڕێزبەندی
خولەکە.
یانەی نەسر
له هه ردوو نیوەی یەکەم و دووەمدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و بە باشی کۆنتڕۆڵی یارییەکەی
کرد. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (دووجار)، جواو فێلیکس (دووجار) و کینگسلی کۆمان گۆڵکارانی
یانەی نەسر بوون./.